هونه‌رمه‌ند ناوی عه‌بدوڵا كوڕی مه‌لا ئه‌حمه‌دی قازی، له‌ ساڵی ١٩٥٣ له‌ شاری پێنجوێن له‌ دایك بووه.
له‌به‌ر كاری سیاسی نه‌یتوانیوه‌ خوێندن ته‌واو بكات، بۆیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای گه‌نجییه‌وه‌ بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.
له دوای هه‌ره‌سی ساڵی ١٩٧٤ و له‌ سه‌ره‌تای دروستبوونه‌وه‌ی شۆڕش دیسان چۆته‌وه‌ ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.
له‌ ساڵی ١٩٧٩ له‌ كاره‌ساتی هه‌كاری شه‌هید كرا.
له‌ ساڵی ١٩٩٣ ته‌رمی له‌ هه‌كارییه‌وه‌ گه‌یاندرایه‌وه‌ سلێمانی و له‌ گردی شه‌هیدان به‌ خاك سپێردرا.
هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ لاسایی گۆرانییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌كی كردۆته‌وه‌ و هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌ به‌ عه‌به‌ی مه‌لا.
له‌ ساڵی ١٩٧٥ له‌گه‌ڵ به‌شداری تیپی مۆسیقای سلێمانی له‌ ئاهه‌نگی زانكۆی سلێمانی به‌شداری كردووه‌.